مەسرور بارزانی: لە داهاتوودا نەوت نامێنێت، دەبێت پشت بە کشتوکاڵ ببەستین
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مەسرور بارزانی: لە داهاتوودا نەوت نامێنێت، دەبێت پشت بە کشتوکاڵ ببەستین

مەسرور بارزانی: لە داهاتوودا نەوت نامێنێت، دەبێت پشت بە کشتوکاڵ ببەستین

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
مەسرور بارزانی: لە داهاتوودا نەوت نامێنێت، دەبێت پشت بە کشتوکاڵ ببەستین
0

لایک

 سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەڵێت “رۆژیک دێت نەوت نامێنێت و دەبێت هەرێمی کوردستان پشت بە کشتوکاڵ ببەستێت”. 


مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە ڤیدیۆیەکی 12 خولەکیدا لە بارەی ساخنەبونەوەی بەرهەمی کشتوکاڵی نیگەرانیی دەربڕی و هەوڵەکانی حکومەتیش بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە و هەناردەکردنی بەروبوومی ناوخۆیی بەتایبەت میوە بۆ وڵاتانی دەرەوە دەخاتەڕو. 

سەرۆکی حکومەت باس لەوە دەکات، ئەوان دەتوانن بەتەواوی ئاسایشی خۆراک بۆ هەرێم دابین بکەن ئەوەش بە پەرەدان بە کەرتی کشتوکاڵ. 

مەسرور بارزانی دەشڵێت: راستە نەوت و غازمان هەیە و زۆرترین داهاتی هەرێمی کوردستان لەو کەرتەوە بوە، بەڵام رۆژێک لە رۆژان ئەو داهاتە بەرەوکۆتایی دەچێت.