مەسرور بارزانی: لەگەڵ چارەسەرکردنى کێشەکانین لەسەر بنەمای دەستوور
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مەسرور بارزانی: لەگەڵ چارەسەرکردنى کێشەکانین لەسەر بنەمای دەستوور

مەسرور بارزانی: لەگەڵ چارەسەرکردنى کێشەکانین لەسەر بنەمای دەستوور

مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێم لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە و رایگەیاند، بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی پێشێلکردنی مافە دەستورییەکانی هەرێمە و خزمەت بە بەرژوەندیی هاووڵاتییان، سەقامیگریی، ئارامیی و ئاسایشی عێراق ناکات. لەگەڵ ئەوەشدا هەرێمی کوردستان "ئامادەیە بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان لەسەر بنەمای دەستور".

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
مەسرور بارزانی: لەگەڵ چارەسەرکردنى کێشەکانین لەسەر بنەمای دەستوور
0

لایک

مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێم لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە و رایگەیاند، بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی پێشێلکردنی مافە دەستورییەکانی هەرێمە و خزمەت بە بەرژوەندیی هاووڵاتییان، سەقامیگریی، ئارامیی و ئاسایشی عێراق ناکات. لەگەڵ ئەوەشدا هەرێمی کوردستان “ئامادەیە بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان لەسەر بنەمای دەستور”.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 9ی ئازاری 2022 مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ شاندێكى ئه‌مريكى کرد به‌ سه‌رۆكايه‌تى ماتيۆ توله‌ر باڵيۆزى ئه‌مريكا لە عێراق. شاندەکە له‌ جەنەراڵ جۆن برێنان فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له‌ عيراق و سوريا، جينيفه‌ر گاڤيتۆ جێگری ياريدەدەرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ بۆ كاروبارى عيراق و ئێران، ئيتان گۆڵدريچ جێگری ياريدەده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ بۆ كاروبارى ڕۆژهەڵاتی نزیک و وڵاتانی سوريا، لوبنان و ئوردن، ڕۆبەرت پاڵادینۆ كونسولى گشتيى ئه‌مريكا له‌ هه‌ولێر و ژماره‌يه‌ك له‌ به‌رپرسی دیکەی پێکهاتبو. له‌ كۆبونه‌وه‌کەدا، دوايين گۆڕانکاری و پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سياسى عێراق وبارودۆخى سوریا و ناوچەکە تاوتوێ کرا.”

ئەوەش هاتووە، “تەوەرێکی سەرەکی کۆبونەوەکە تایبەت بو بە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە کەرتی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان . سەرۆکی حکومەت، جەختی لە مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە و ئاماژەی بەوە دا کە ئەم بڕیارە، پێشێلکردنی مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستانە”.

مەسرور بارزانی بە شاندەکەی ئەمریکای راگەیاندووە، ” بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی خزمەت بە بەرژوەندیی هاوڵاتییان، سەقامیگریی، ئارامیی و ئاسایشی عێراق ناکات. لەگەڵ ئەوەشدا ئامادەیی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی دانوستان و لە سەر بنەمای دەستور دوپاتدەکەینەوە”.

لەراگەیەنراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، شاندی ئەمریکا پشتیوانی خۆیان بۆ بەردەوامی سەقامگیریی ئابوری و سیاسی هەرێمی کوردستان دوپات کردەوە، هەروەها هەڕەشە و مەترسییەکانی داعش و گرنگیی بەردەوامبونی پشتگیریکردنی پێشمەرگە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی كۆبونەوەکە بون.