مەسرور بارزانی لەگەڵ میری شاریقە کۆبوویەوە

مەسرور بارزانی لەگەڵ میری شاریقە کۆبوویەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
مەسرور بارزانی لەگەڵ میری شاریقە کۆبوویەوە
0

لایک

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە سەردانێکی فەرمی لە ئیماراتە و ئەمڕۆ لەگەڵ شێخ سوڵتان بن محەمەد بن سەقر ئەلقاسمی، میری میرنشینی شاریقە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی حکومەت و میرنشینی شاریقە، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەردوولا بەتایبەتی لە بواری وەبەرهێنان تاوتوێکرا.

بڕیاریشە دواتر سەرۆکی حکومەت، لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردە و بەرپرسی دیکەی باڵای ئیمارات کۆببێتەوە.

شایەنی باسە، دوێنێش مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ میری میرنشینی رەئسولخەیمە و وه‌زیری كاروباری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئیمارات کۆبووەوە.

بارزانی بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی جیهانیی وزە لە میرنشینی یەکگرتووی عەرەبییە کە بڕیارە رۆژانی 28-29ی ئادار لە شاری دوبەی بەڕێوەبچێت کە تیایدا چەندین بەرپرس و شارەزایانی بواری وزە بەشداری تیادا دەکەن و سەرۆکی حکومەتیش، یەکێکە لە قسەکەرەکانی کۆڕبەندەکە دەبێت.

بڕیاریشە سەرۆکی حکومەت بەشداری لە لوتکەی جیهانی حکومەتەکان بکات لە دوبەی، کە رۆژانی 29-30ی ئادار ئەنجام دەدرێت.