مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی جۆرجیا کۆبووەوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی جۆرجیا کۆبووەوە

مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی جۆرجیا کۆبووەوە

شوبات 13, 2023 11:00
مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی جۆرجیا کۆبووەوە
0

لایک

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و ئیراکلی گاریباشڤیلی، سەرۆکوەزیرانی جۆرجیا، لە دوبەی کۆبوونەوە و جەختیان لە گرنگیی پتەوکردنی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەرێم و جۆرجیا کردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 13-02-2023، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ ئیراکلی گاریباشڤیلی، سەرۆکوەزیرانی جۆرجیا کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێم و جۆرجیا کرا و جەخت لە گرنگیی پتەوکردنی هاریکاری و هاوئاهەنگیی لە نێوان هەردوولادا کرا بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هاوبەشن.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، دەرفەتەکانی کردنەوەی کۆنسوڵخانەی جۆرجیا لە هەرێم و گەشتی راستەوخۆی نێوان تبلیسی و هەولێر(ئەربیل) تاوتوێ کرا.