مەسرور بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کۆبووەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مەسرور بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کۆبووەوە

مەسرور بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کۆبووەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
مەسرور بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کۆبووەوە
0

لایک

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازی لە گریگۆری گالیگان، باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کرد، لەمیانی دیدارەکەدا بيروڕا دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێم و کەنەدا ئاڵوگۆڕ کرا.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 30ـی تشرینی یەکەمی 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ گریگۆری گالیگان، باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کۆبووەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، سەرۆکی حکومەت و باڵیۆزی کەنەدا لە دیدارەکەیاندا، بيروڕایان دەربارەی دۆخی گشتیی عێراق دوای پێکهێنانی حکومەتی نوێ و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێم و کەنەدا ئاڵوگۆڕ کرد.

مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە لەدوای پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، دەرفەتێک هاتووەتە ئاراوە بۆ ئەوەی حکومەت بە هاوکاری هەموو لایەنەکان، خزمەتی گشت پێکهاتەکان بکات بەبێ جیاوازی، هەروەها کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵیش، بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور و پابەندبوون بە پرەنسیپەکانی هاوبەشیی راستەقینە و هاوسەنگی و سازان، چارەسەربکات.

لە بەرامبەردا، گریگۆری گالیگان ستایشی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم دەکات، بەتایبەتی لە بواری بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و هەنگاونان بەرەو حکومڕانیی ئەلیکترۆنی.

باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق ئامادەیی وڵاتەکەشی دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی هەر هاوکارییەکی پێویست لەم بوارەدا.

هاوکات، پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێم و عێراق و ناوچەکە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.