مەسرور بارزانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کۆبووەوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • مەسرور بارزانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کۆبووەوە

مەسرور بارزانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کۆبووەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆبووەوە.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
مەسرور بارزانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کۆبووەوە
0

لایک

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆبووەوە.

ئەمڕۆ شەممە 11ی حوزەیرانی 2022، مەسرور بارزانی بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ، پێشوازی لە شاندێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ جەڵال تاڵەبانی کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرنگیی پاڵپشتی و پشتگیریکردنی حکومەتی هەرێم و کارنامە چاکسازییەکەی کرا بە ئاراستەی زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان. لە کۆبوونەوەکەدا چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی پێویستیان بە چارەسەرە، تاووتوێ کرا.

مەسرور بارزانی، ئاماژەی بەوەدا “حکومەتی هەرێم، کارنامەیەکی چاکسازی هاوبەشی هەیە کە هی هەموو لایەنە بەشدارەکانی حکومەتە و پێویستە وەک یەک تیم، بە هاوکاری و پشتیوانیی هەموو لایەنە کوردستانییەکان، کار لە پێناو جێبەجێکردنی کارنامەکە و خزمەتکردنی هاووڵاتییان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەکەین”.

شاندی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، جەختی لە پشتیوانیکردنی حکومەتی هەرێم  و سەرخستنی کارنامە چاکسازییەکەی و داکۆکیکردن لە ماف و دەسکەوتەکانی گەلی کوردستان کردەوە.