مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێم سهرهخۆشی له بنەماڵە و کەسوکاری ئاکام عومەر، فهرماندهی هێزهكانی كۆماندۆ کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 13ـی کانوونی یەکەمی 2022، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، سەردانی بنەماڵە و کەسوکاری ئاكام عومەر کرد و بەناوی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێم پرسە و سەرەخۆشی لێکردن و ھاوخەمی گەیاندە کەسوکار و بنەماڵەی ئاکام عومەر.
لە وتەیەکی ھاوخەمیدا پشتیوان سادق وتی، “سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوسۆز و خەمبارە بەم رووداوەی کەبووە ھۆی برینداربوون و شەھیدبوونی خوالێخۆشبێت (ئاکام عومەر) و داوای لەخوای گەورە کرد، کە جێگەی شەھید بەھەشت بێت و دڵنەوایی و ئارامییش بە بنەماڵە و کەسوکارو ھاوڕێیانی ببەخشێت.