مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکی سەرەخۆشی لە هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە 20ـی تشرینی دووەمی 2022، سەرۆکی حکومەت، پرسە و هاوخەمی خۆی بە هەڤاڵ ئەبوبوکر گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەیان ببەخشێت.
لەلایەی خۆیەوە پارێزگاری سلێمانی، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی، بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.