مەسرور بارزانی: سازش لەسەر هیچ مافێکی دەستووری خۆمان ناکەین
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مەسرور بارزانی: سازش لەسەر هیچ مافێکی دەستووری خۆمان ناکەین

مەسرور بارزانی: سازش لەسەر هیچ مافێکی دەستووری خۆمان ناکەین

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
مەسرور بارزانی: سازش لەسەر هیچ مافێکی دەستووری خۆمان ناکەین
0

لایک

سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، سازش لەسەر هیچ مافێکی دەستووری خۆمان ناکەین و داکۆکی لەسەر دابینکردنی هەموو ماف و پێداویستییەکانی خەڵکی خۆمان دەکەین.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی لەمیانی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی زانکۆی بەریتانی نێودەوڵەتی لە هەولێر وتی: “لە هەوڵەکانمان بەردەوامین بۆ باشترکردنی بارودۆخی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بەردەوامین و شاندەکانمان بەردەوام سەردانی بەغدا دەکەن، بۆ چارەسەری هەموو ئەو خاڵانەی کێشەن یان چارەسەری گونجاویان بۆ نەدۆزراوەتەوە”.

سەرۆکی حکومەت، وتیشی: “شاندەکانی ئێمە بەردەوام دەبن لە سەردانکردنی بەغدا، هیوادارین هەردوولا شاند ئاڵوگۆڕ بکەین، تاکو دەگەین بە ئەنجامێک لە کاتێکی دیاریکراودا، چارەسەرکردنی گرفتەکان لە هەر کەرت و سێکتەرێک بێت بێگومان یارمەتیدەرێکی زۆر دەبێت بۆ پەرەپێدانی دۆخی هەرێمی کوردستان لە هەموو روێکەوە”.

مەسرور بارزانی، جەختیکردەوە، کە سازش لەسەر مافە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێم ناکەن و وتی: “ئێمە ناوەستین و ئومێدمان زۆرە، بە پشتیوانی خوا و ئێوەی خۆشەویست، بەبێ ئەوەی سازش لەسەر هیچ مافێکی دەستووری خۆمان بکەین داکۆکی لەسەر دابینکردنی هەموو ماف و پێداویستییەکانی خەڵکی خۆمان دەکەین”.