مەسرور بارزانی: دەبێ هه‌موو رێکارێکی پێویست بگرنەبەر بۆ بنبڕکردنی چەکی بێ مۆڵەت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مەسرور بارزانی: دەبێ هه‌موو رێکارێکی پێویست بگرنەبەر بۆ بنبڕکردنی چەکی بێ مۆڵەت

مەسرور بارزانی: دەبێ هه‌موو رێکارێکی پێویست بگرنەبەر بۆ بنبڕکردنی چەکی بێ مۆڵەت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
مەسرور بارزانی: دەبێ هه‌موو رێکارێکی پێویست بگرنەبەر بۆ بنبڕکردنی چەکی بێ مۆڵەت
0

لایک

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاند، زۆر خەمبارم بە شەهیدبوونی د.کاوان ئیسماعیل و د.ئیدریس حەمەخان، لەدەستدانی ئەو دوو مامۆستا بەڕێزە، کارەساتێکی دڵتەزێنە. پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکانیان و لە خۆمانیش دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامه‌كه‌یدا راشیگه‌یاند، وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکان توانیان لە ماوەیەکی کەمدا تاوانبار دەستگیر بکەن و رادەستی یاسای بکەن، بۆ ئەوەی بە سزای یاسایی خۆی بگات.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ دوو مامۆستاكه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین:

زۆر خەمبارم بە شەهیدبوونی د.کاوان ئیسماعیل و د.ئیدریس حەمەخان . لە دەستدانی ئەو دوو مامۆستا بەڕێزە، کارەساتێکی دڵتەزێنە. پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکانیان و لە خۆمانیش دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات.

وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکان، توانیان لە ماوەیەکی کەمدا، تاوانبار دەستگیر بکەن و ڕادەستی یاسای بکەن بۆ ئەوەی بە سزای یاسایی خۆی بگات .

دەبێ وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکان، هەموو ڕێکارێکی پێویست بگرنەبەر بۆ بنبڕکردنی چەکی بێ مۆڵەت و ڕووبەڕوو بوونەوەی تاوانباران و خراپکاران لە هەر پلە و ئاستێکدا بن.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

28ی حوزەیرانی 2022