مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌شداری له ئاهه‌نگی ده‌رچوونی قوتابیانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له هه‌ولێر(ئەربیل) ده‌كات.
له‌میانی وتارێكدا مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین رۆڵێكی به‌رچاوی له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات هه‌بووه.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم وتیشی، “دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم به هه‌موو هێز و توانای خۆی هه‌وڵده‌دات، زانكۆكانمان كه پێویستیان به په‌ره‌پێدان و پێشكه‌وتنی زیاتر هه‌یه بۆیان دابین بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن پێشبڕكێ له‌گه‌ڵ زانكۆكانی ناوچه‌كه و جیهانیش بكه‌ن و له ئاست پێشكه‌وتنی زانستی و ته‌كنۆلۆژیای ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا بن”.
جەختی لەوەشکردەوە، “ئێمه له حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو هه‌وڵێک ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ یارمه‌تیدان و چاكسازی كه‌رتی په‌روه‌رده و خوێندن و خوێندنی باڵا و پێشخستنی زانكۆكانی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی زانكۆكان ته‌نیا شوێنی به‌خشینی بڕوانامه و كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مرۆڤی بڕوانامه‌دار نه‌بن، به‌ڵكو ده‌زگا و ناوه‌ندێكی گرنگی داهێنان و پێشكه‌وتن و گۆڕانكاری بن له كۆمه‌ڵگه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن نه‌وه‌یه‌كی هۆشیار و نیشتمانپه‌روه‌ر و مرۆڤ دۆست و ژینگه‌پارێز په‌روه‌رده بكه‌ن”.
مه‌سرور بارزانی لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا وتی، “له ماوه‌ی رابردوو، به بیانووی جیاجیا و بێ پاساو په‌لاماری وڵاته‌كه‌مان ده‌درێت و پێشێلی سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌مان ده‌كرێت و پێشێلی مافه ده‌ستوورییه‌كانمان ده‌كرێت، ئێمه وه‌ڵامی ئه‌م جۆره هه‌ڵوێستانه به‌وه ده‌ده‌ینه‌وه خۆمان و وڵاته‌كه‌مان به‌هێز بكه‌ین، تا ئێوه زیاتر بتوانن به زانست و خۆشه‌ویستنی وڵات و لێبوردن به‌هێزتر بكه‌ن، وڵاتێكی به‌هێزترمان ده‌بێت و ده‌توانین رووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌و ئاستەنگانە ببینه‌وه كه دێنه سه‌ر رێگه‌مان”.
تایبەت بە رووداوەکانی ئەمدواییە وتی، “ئه‌و په‌لامارانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر خاكه‌كه‌مان چاره‌سه‌ری هیچ گرفتێک ناكه‌ن، ئێمه گه‌لێكی ئاشتیخوازین، نامانه‌وێت كێشه بۆ هیچ وڵاتێكی دراوسێ دروست بكه‌ین، په‌یامی ئێمه په‌یامی ئاشتیی و ئازادیی و رێزگرتنه له یه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای رێزی به‌رامبه‌ر”.
له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگەیاند، ئێمه سه‌ركۆنه‌ی هه‌موو ئه‌و په‌لامار و ده‌ستدرێژیانه ده‌كه‌ین، كه ده‌كرێنه سه‌رمان، داوا له حكومه‌تی فیدراڵی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌كه‌ین، كه سنوورێک بۆ ئه‌و په‌لامار و ده‌ستدرێژییانه دابنێن.