مەسرور بارزانی: حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە لە هەوڵەکانی رزگارکردندا هاوکار بێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مەسرور بارزانی: حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە لە هەوڵەکانی رزگارکردندا هاوکار بێت

مەسرور بارزانی: حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە لە هەوڵەکانی رزگارکردندا هاوکار بێت

شوبات 6, 2023 11:35
مەسرور بارزانی: حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە لە هەوڵەکانی رزگارکردندا هاوکار بێت
0

لایک

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق دەڵێت، حکومەتی هەرێم ئامادەیە لە هەوڵەکانی رزگارکردنی ئەو کەسانەدا هاوکار بێت کە بەهۆی بوومەلەرزەوە کەوتوونەتە ژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکانەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 6ی شوباتی 2023 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەبارەی بوومەلەرزەکەی تورکیا کە 10 پارێزگای لەو وڵاتە گرتەوە و کاریگەریی لەسەر سووریاش دروستکرد پەیامێکی لە تویتەر بڵاوکردەوە و تیایدا نووسیویەتی، “بیر و هۆشمان لای خێزانی قوربانیان و بریندارانە کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی شەوی رابردووەوە لە سەرتاسەری ناوچەکەدا زیانیان بەرکەوتووە”.

وتیشی، “حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە لە هەوڵەکانی رزگارکردندا هاوکار بێت”.

جێی باسە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.4 پلەی رێختەر شاری ماڕاشی هەژاند و تاکو ئێستا لە تورکیا 76 کەس گیانیان لەدەستداوە زیاتر لە 2323 کەس بریندارن، هەروەها لە سووریاش 237 کەس گیانیان لەدەستدا و 639 کەسی دیکەش برینداربوون.