مەسرور بارزانی: بە دیجیتاڵکردنی حکومەت هەنگاوێکە بۆ بەرەو برەودان بە روونی و شەفافیەت و نەهێشتنی گەندەڵی
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مەسرور بارزانی: بە دیجیتاڵکردنی حکومەت هەنگاوێکە بۆ بەرەو برەودان بە روونی و شەفافیەت و نەهێشتنی گەندەڵی

مەسرور بارزانی: بە دیجیتاڵکردنی حکومەت هەنگاوێکە بۆ بەرەو برەودان بە روونی و شەفافیەت و نەهێشتنی گەندەڵی

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
مەسرور بارزانی: بە دیجیتاڵکردنی حکومەت هەنگاوێکە بۆ بەرەو برەودان بە روونی و شەفافیەت و نەهێشتنی گەندەڵی
0

لایک

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت لە رێوڕەسمی راگەیاندنی ستراتیجی وەرچەرخانی دیجیتاڵی وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، “هەنگاوێکی زۆر گرنگە بەرەو برەودان بە روونی و شەفافیەت و نەهێشتنی بیرۆکراسی و رێگەگرتن لە گەندەڵی و بەهەردەردانی سامانی گشتی”.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم خۆشحاڵی خۆی بۆ راگەیاندنی پرۆژەکە دەربڕی و وتی، “ستراتیجی وەرچەرخانی دیجیتاڵی کە بەشێکە لە پرۆسەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و هەنگاونان بەرەو حکومەتی ئەلیکترۆنی”.

ئاماژەی بە ئامانجەکان لەم پڕۆژەیە کرد و رایگەیاند، “ئامانجامان ئەوەیە کە لە دوو تا سێ ساڵی داهاتوودا، واتا تا کۆتایی ساڵی 2025، حکومەتی هەرێمی کوردستان، ببێتە یەکێک لە سەر لیستی حکومەتەکانی ناوچەکە لە بواری بەدیجیتاڵکردن و حکومەتی ئەلیکترۆنی”.

مەسرور بارزانی سوپاسی هاریکاری و هەماهەنگیی شانشینی یەکگرتوو و بەتایبەتی کۆنسوڵی گشتیی بەرتیانیا لە هەولێر(ئەربیل) دەیڤد هانت و تیمەکەی کرد کە رۆڵێکی گرنگییان هەبوو لە بەرهەمهێنانی ئەم ستراتیجیە و هاوکاریکردنی نووسینگەکەی لەو بوارەدا.

مەسرور بارزانی راشیگەیاند، لە داهاتوویەکی نزیکدا و وەک بەشێک لە پرۆسەی بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، سیستەمێکی نوێی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان رادەگەیەنین، کە بە شێوەیەکی زۆر ئاسانتر و خێراتر و هەرزانتریش، خاوەنکار و وەبەرهێنەران و خاوەن کۆمپانیاکان، دەتوانن کۆمپانیاکانیان تۆمار بکەن، ئەمەش کاریگەری باشی لە بواری گەشەپێدانی وەبەرهێنان لە هەرێم دەبێت.

سەرۆکی حکومەتی هەرێم پڕۆژەیەکی دیکەی لە بواری دیجیتاڵی ئاشکراکرد، کە بڕیارە لە مانگی داهاتوودا بخرێتەکار، ئەویش سیستەمی ( ڤیزای ئەلیکترۆنی E-visa)ـیە کە بە وتەی سەرۆکوەزیران، کارئاسانییەکی باش دەکات بۆ گەشتیياران و هاتنی خەڵکی بیانی بۆ هەرێم.