بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، وۆرکشۆپی “پاراستنی هەرێمی کوردستان لە بوومەلەرزە” له شاری هه‌ولێر بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ سێشەممە 21ـی شوباتی 2023، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، وۆرکشۆپی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، بە هەماهەنگی چاپتەری کوردستانی پەیمانگەی کۆنکریتی ئەمەریکی، تایبەت بە “پاراستنی هەرێمی کوردستان لە بوومەلەرزە” به‌رێوه‌چوو.
له‌وباره‌وه، دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوادانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێم له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی وۆركشۆپی “پاراستنی هەرێمی کوردستان لە بوومەلەرزە” رایگه‌یاند، “حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه به ئه‌ركی خۆیان زانی پێداچوونه‌وه‌یه‌ک به شێوازی دیزایینكردن و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا بكات”.
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌شڵێت، به پێویستیان زانی وۆركشۆپه‌كه ئه‌نجامبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بكرێت ئه‌و بینا و باڵه‌خانانه‌ی له هه‌رێم بونیاتنراون و “ئه‌گه‌ر كه‌موكورتییان تێدا بوو، ده‌ستنیشان بكرێن و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ بدۆزرێته‌وه و كۆد و ستانده‌ردێكی هاوبه‌ش دیاریبكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا ئه‌ندازیاران و دیزاینه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه باڵه‌خانه‌كان دروست بكه‌ن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌رێم ده‌كه‌وێته زۆنی مامناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه، واتا ئه‌گه‌ر بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به‌گوڕی 5 پله‌ی رێخته‌ریش رووبدات، “زیانی گیانی و ماددی زۆری نابێت” به‌مه‌رجێک “به‌پێی ئه‌و كۆد و رێنماییانه‌ی كه پێشتر په‌سه‌ندكراون بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژانه”، به‌ڵام بوومه‌له‌رزه‌كه ئه‌گه‌ر بچێته پله‌ی شه‌شه‌م و به‌سه‌ره‌وه “زیانه‌كانی ده‌هێنده زۆرتر ده‌بن”.