مەسرور بارزانی بەرەو ئیماڕات بەڕێکەوت

مەسرور بارزانی بەرەو ئیماڕات بەڕێکەوت

شوبات 12, 2023 08:29
مەسرور بارزانی بەرەو ئیماڕات بەڕێکەوت
0

لایک

ئەمڕۆ یەکشەممە 12-02-2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بە سەرۆکایەتی شاندێکی حكومى بەرەو دەوڵەتی ئیمارات بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان کە لە شاری دوبەی لە رۆژانی 13-15ـی شوبات بەڕێوەدەچێت.

سەرۆکی حکومەت لە پەراوێزی لووتکەکەدا، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسان و دەسەڵاتداران و بیرمەندان و خاوەنکارانی عەڕەبی و هەرێمی و جیهانی دەبێت.

لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان، ساڵانە لە دوبەی ئەنجام دەدرێت و ئەمساڵ زیاتر لە 20 سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران و 250 وەزیر و هەزاران بەرپرسی حکومی تیایدا بەشدار دەبن.