مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەبارەی تەقینەوەکەی سلێمانی بە تەلەفۆن لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی قسەی کرد و رایگەیاند، بەدواداچوون بۆ رووداوە دڵتەزێنەکەی ئەمشەوی سلێمانی دەکات.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی حکومەت، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم پارێزگاری سلێمانی راسپارد “کە دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت، بەدواداچوونی ورد و خێرا بۆ ھۆکاری رووداوە دڵتەزێنەکە بکەن و بەھانای زیانلێکەوتووانەوە بچن و ھەرچی پێویست بێت”.
دەقی راگەیەندراوەکە:
سەرۆکی حکومەت بەدواداچوون بۆ ڕووداوە دڵتەزێنەکەی ئەمشەوی سلێمانی دەکات
بۆ بەدواداچوونی ڕووداوی تەقینەوەی غاز لە شاری سلێمانی ، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، کەمێک لەمەوبەر پەیوەندی بە پارێزگاری سلێمانی ھەڤاڵ ئەبوبەکرەوە کرد و ڕایسپارد کە دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت ، بەدواداچوونی ورد و خێرا بۆ ھۆکاری ڕووداوە دڵتەزێنەکە بکەن و بەھانای زیانلێکەوتووانەوە بچن و ھەرچی پێویست بێت ئەنجامی بدەن.
سەرۆکی حکومەت ھەروەھا پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییان دەربڕی و ھیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازێت.