مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق پەیامێکی بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی بابلی- ئاشووری(ئەکیتۆ) بڵاوکردەوە و تیایدا پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی کلدانی ، ئاشووری و سریانی لە عێراق و جیهان دەکات.
دهقی پهیامهكهی سەرۆکی حکومەت:
بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی بابلی -ئاشووری (ئەکیتۆ) پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی کلدانی ، ئاشووری و سریانی لە کوردستان و عیراق و جیهان دەکەم. ئومێدەوارم ساڵی شادی و خۆشی و ئارامی بێت بۆ کوردستانییان و جیهان بەگشتی.
لەم بۆنەیەدا جارێکی دیکە جەخت لە گرنگیی برەودان و بەهێزترکردنی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی سەرجەم پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە .
جەژنی ئەکیتۆ پیرۆز بێت و هیوادارم هەموو ساڵێک بە خۆشی ئەم یادانە بکەینەوە.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان