مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم رەزامەندیدا بەمانەوەى قەرەبووی زەوییەکانی گوندی کۆریی لەشوێنی خۆی.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10ـی تشرینی دووه‌می 2022، راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر(ئەربیل) بڵاویكردووه‌ته‌وه، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێم رەزامەندیدا بە مانەوەى قەرەبووی زەوییەکانی گوندی کۆریی لە شوێنی خۆی و تاپۆکردنى لەسەر سوودمەندانى کە ماوەیەکى زۆرە چاوەڕوان بوون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێردا هاتووه: ئه‌م بڕیاره له‌دوای دێت، لەلایەن پارێزگای هەولێر، وەزارەتى شارەوانى و سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر لە پێناو بەرژەوەندى گشتیى و قەرەبووکردنەوەى سوودمەندانی زەوییەکان کە زۆربەى زۆریان خەڵکى هەژار و کرێنیشینى شارەکەمانن هەوڵێکى زۆردرا تاکو لە هەمان شوێنى خۆیان کە پێشووتر بۆیان دیاریکرابوو قەربووبکرێنەوە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، وەک پارێزگاى هەولێر پیرۆزبایی لە خاوەن زەوییەکان دەکەین و دڵنییایان دەکەینەوە لەنزیکترین کاتدا لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دەست دەکرێت بە رێکار و پڕۆسەی تاپۆکردنی زەوییەکان.
له‌سه‌ره‌تا وابڕیار درابوو، قەرەبووی زەوییەكانی گوندی كۆری لە سنووری گەزنە بێت، بەڵام دواتر به بڕیاری پارێزگاری هه‌ولێر قه‌ره‌بووه‌یه‌كه گوازرایەوە پشت پیرزین، ئه‌مه له كاتێكدایه، هەوڵده‌درا ئەو زەوییانە لێیان بسه‌ندرێنه‌وه و لە شوێنێكی دیكه پێیانبدرێنه‌وه، بەڵام به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بڕیار هەمان زەوییان بۆ تاپۆ ده‌كرێن.