مەسرور بارزانی: بڕیاری دادگەی فیدڕاڵی هەوڵێکی ناڕەوایە بۆ تێکدانی ئەو دەرفەتە نوێیەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دروست بوو
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مەسرور بارزانی: بڕیاری دادگەی فیدڕاڵی هەوڵێکی ناڕەوایە بۆ تێکدانی ئەو دەرفەتە نوێیەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دروست بوو

مەسرور بارزانی: بڕیاری دادگەی فیدڕاڵی هەوڵێکی ناڕەوایە بۆ تێکدانی ئەو دەرفەتە نوێیەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دروست بوو

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
مەسرور بارزانی: بڕیاری دادگەی فیدڕاڵی هەوڵێکی ناڕەوایە بۆ تێکدانی ئەو دەرفەتە نوێیەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دروست بوو
0

لایک

مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێم، پێشوازى له‌ تۆبياس ليندنه‌ر، وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.

بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێم، تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ شاندە ئەڵمانییەکە، تایبەت بوو بە پەیوەندیی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ. لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت خواستی هەرێمی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، کە دوا بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵ بۆ رێگەگرتن لە ناردنی بەشێک لە شایستە داراییەکان بۆ هەرێم، هەوڵێکی دیکەی ناڕەوای ئەم دادگایەیە، بۆ تێکدانی ئەو دەرفەتە نوێیەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئەو کەشە ئەرێنیەیە کە لە دوا سەردانی شاندی باڵای حکومەت بۆ بەغداد دروست بوو.

مەسرور بارزانی وتیشی، “بەپێی رێککەوتنی لایەنەکانی پێکهێنەری حکومەت و کارنامەی کابینەی نوێی عێراق، پێویستە لە ماوەی شەش مانگدا لە دوای دەستبەکاربوونی حکومەتی عێراق، هەردوو پڕۆژە یاسای دادگای باڵای فیدراڵ و ئەنجومەنی ئیتیحادی دەربچن. چونکە هەنگاو و رەفتارەکانی ئێستای دادگای فیدراڵ، بە داخەوە کێشە دروستکردنە لە بەردەم گەیشتن بە رێککەوتن و چارەسەركردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ”.

ئەوەش هاتووە، وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا، کورتەیەکی دەربارەی ئامانجی سەردانەکەی بۆ هەرێم خستەڕوو، ئاماژەی بە پەیوەندیی بەهێزی نێوان هەرێم و ئەڵمانیا کرد و خواستی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێم لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی، بە تایبەتی لە بواری ئابووری و ئاڵوگۆڕی بارزگانی. هەروەها باسی لەوەش کرد کە بڕیارە شاندێکی باڵای وەبەرهێنەر و خاوەنکار و بازرگانانی ئەڵمانی لە ماوەی داهاتوودا، سەردانی هەرێم بکەن بە مەبەستی برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە.

لە بەرامبەردا مەسرور بارزانی سوپاسی ئەڵمانیای کرد بۆ پشتیوانیکردنی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم، بەتایبەتی لە بواری بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان.