بەئامادەبوونی مەسرور بارزانی رێوڕەسمی بەگەڕخستنی پاڵاوگەی لاناز بەڕێوەچوو.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26-10-2022، به‌ئاماده‌بوونى مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، رێوڕەسمی بەگەڕخستنی پاڵاوگەی لاناز بەڕێوەچوو.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم وتارێکی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند:
خۆشحالم ئه‌مرۆ بۆ به‌گه‌ڕخستنی پڕۆژه‌ی پاڵاوگه‌ی لاناز له‌گه‌ڵتانم، حۆشحاڵم له‌م ماوه‌یه‌دا له‌دانانی به‌ردی بناغه‌ی ژماره‌ی پرۆژه‌ی گرنگ ئاماده‌بووم. به‌گه‌رخستنی پاڵاوگه‌ی لاناز له خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبیت، به‌گه‌رخستنی ئه‌م پاڵاوگه‌یه‌ش هه‌لی كار له كوردستان ده‌ره‌خسێنێت. هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن سامانێكی سروشتی زۆر و ده‌وڵه‌مه‌نده، رژێمه‌كانی پێشوو سامانی كوردستانیان بۆ كرینی چه‌ک و وێرانكاری به‌كار هێناوه، ئێمه پێش راپه‌رین نه‌ماتوانیوه سوود له‌و سامانه بینین، سامانی كوردستان خراوه‌ته خزمه‌ت گه‌لی كوردستان و عێراق.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمئاماژەی بەوەشکرد، له ده‌ستووری عێراقدا دیاری كراوه كه چۆن هه‌رێمی كوردستان سامانه سروشتییه‌كانی به‌كارده‌هێنێت، به‌داخه‌وه هه‌ندێک كه‌س به‌حه‌زی خۆیان ته‌فسیریان بۆ ده‌ستوور كرد، عێراق خاوه‌ن سامانێكی زۆره به‌ڵام به‌خراپ ئیداره دراوه.
تایبەت بە گرنگیدان بە بەرهەمهێنانی سووتەمەنی مەسرور بارزانی وتی:
گرنگییه‌كی زۆرمان به‌كه‌رتی نه‌وت و گاز داوه، ده‌مانه‌وێ سه‌رچاوه‌كانی داهات زیاد بكه‌ین، پاڵاوگه‌ی لاناز له‌سه‌ر ستاندارێكی جیهانی به‌رز كارده‌كات.
پاڵاوگه‌ی لاناز له رۆژێكدا، 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو ده‌پاڵێوێت، پاڵاوگه‌ی لاناز نه‌وتی سپی، به‌نزین، گازوایل ، نه‌وتی قورس و سوک به‌رهه‌م ده‌هێنێت. به‌رهه‌می قیڕی پاڵاوگه‌ی لاناز هه‌نارده‌ی ئه‌وروپا و وڵاتانی دراوسێ ده‌كرێت، پاڵاوگه‌كه رۆژانه توانای به‌رهه‌م هێنانی 75 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خامی هه‌یه، هه‌روه‌ها پاڵاوگه‌ی لاناز رۆژانه توانای به‌رهه‌م هێنانی ملیۆنێک و 700 هه‌زار لیتر به‌نزینی هه‌یه. پاڵاوگه‌ی لاناز رۆژانه‌ی توانای به‌رهه‌م هێنانی 5 هه‌زار تۆن قیڕی هه‌یه، رۆژانه 10 هه‌زار كه‌س له‌هه‌لی كاری پاڵاوگه‌ی لاناز سوودمه‌ند ده‌بێت، پاڵاوگه‌كه خاوه‌نی 64 كۆگای سووته‌مه‌نییه.
وتیشی، “وەک دەبینین لە زۆر شوێنی تری عێراق خەڵکی عێراق لە خزمەتگوزارییە هەر سەرەتاییەکان بێبەشن، ئەمەش بەو مانایە نییە عێراق خاوەنی سامانێکی سروشتی زۆر نییە بەپێچەوانەوە سامانێکی زۆر لە عێراق هەیە، بەڵام ئیدارەدانێکی خراپ هەبووە و پێشل‌کردنی دەستوور تاکو ئێستاش بەردەوامە”.