ئەمڕۆ یەكشەممە 11-9-2022 ئەكادیمیای سەربازی داوای لە دەرچووانی ئامادەیی لە هەردوو بەشی (زانستی وێژەیی ، بازرگانی و پیشەسازی) بۆ ساڵی خوێندنی نوێی 2020/2021_2021/2022 كرد كە ئارەزووی خۆبەخشی دەكەن لەسەر میلاكی وەزارەتی بەرگری عێراق بۆ خوولی ( 113)ی كۆلێژی سەربازی، دەبێت داواكارییەكانیان لە 01-10-2022 تا رۆژی 01-11-2022، لە رێگەی ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگری بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگری عێراق.
مەرجەكانی پێشكەشكردن بەم شێوەیە دەبێت:
لە رێگەی پڕكردنەوەی فۆڕمی داواكاری لە لینكی https://College1.mod.iq پێشكەش بكەن
1- داواكار دەبێت عێراقی بێت و دایک و باوكی عێراقی بێت.
2- شیاوی تەواوەتی هەبێت و تەمەنی لە كاتی پێشكەشكردنیدا لە (18) هەژدە ساڵ كەمتر نەبێت، بۆ خەڵكی مەدەنی لە (22) بیست و دوو ساڵ زیاتر نەبێت، هەروەها بۆ كارمەندانی سەربازی لە (24) بیست و چوار ساڵ زیاتر نەبێت كە هەیانە سێ ساڵ لە دۆخێكی باشدا خزمەتیان كردووە.
3- ڕەفتاری باش بێت.
4- هەڵگری بڕوانامەی ئامادەیی بێت لە بەشەكانی زانستی و وێژەیی بە تێكڕای نمرەی لە (70%) كەمتر نەبێت و سەرووتر.
5- داواكار دەبێت دەرچووی ئامادەیی بێت لە بەشە بازرگانی و پیشەسازییەكانی (ئۆتۆمبێل، ئەلیكترۆنی، كۆنترۆڵ) بە تێكڕای (80%) یان زیاتر.
6- منداڵانی شەهید لەمەرجی تێكڕای نمرە دەبەخشرێن.
7- لەلایەن دادگای سەربازییەوە بە تاوانێكی گەورە یان تاوانێک سزا نەدرابێت، یان تاوانێكی نا سیاسی یان تاوانێک كە لە لایەن دادگای غەیرە سەربازییەوە خراپەكاری ئەخلاقی تێدابێت.
8- لە هیچ كام لە خوولەكانی كراوەی كۆلێژی سەربازی دوور نەخرابێتەوە، یان نەكشابێتەوە، لەوێ نەیخوێندبێت، یان تاوانی ئامادەنەبوون یان وازهێنان لە سوپای ئەنجام نەدابێت.
9- درێژییەكەی لە (165 سم) سەد و شەست و پێنج سانتیمەتر كەمتر نەبێت.