دواى کۆبوونەوە چوار قۆلییەکەى نێوان سەرکۆمارى تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکۆمارى فینلاند سائولى نینیستۆ، سەرۆکوەزیرانى سوید ماگدالینا ئاندرسۆن و سکرتێرى گشتیى ناتۆ یەنس ستۆلتنبێرگ، “یاداشتنامەى سێقۆلى” لە نێوان تورکیا، سوید و فینلاند واژۆ کرا.
هاوکات “یاداشتنامەى سێقۆلى” کە لە دواى کۆبوونەوە چوار قۆلییەکەى ناوەندى کۆنگرەى IFEMA لە مەدرید کە لووتکەى ناتۆى تێدا ئەنجامدەدرێت ئامادەکرابوو لەلایەن مەولود چاوشئۆغلو، وەزیرى دەرەوەی تورکیا و پێککا هاڤیستۆ، وەزیرى دەرەوەى فینلاند و ئان لیندی، وەزیرى درەوەى سوید و ئامادەبوونى رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمارى تورکیا و سائولی نینیستۆ، سەرۆککۆمارى فینلاند و ماگدالینا ئاندرسۆن، سەرۆکوەزیرانى سوید واژۆکرا.
دواى واژۆکردنى “یاداشتنامەى سێقۆلى” نێوان تورکیا، سوید و فینلاند راگەیەندراوێکى سێقۆلیى هاوبەش بڵاوکرایەوە.
لە راگه‌یه‌ندراوە هاوبه‌شەکەى تورکیا، سوید و فینلاند هاتووە:
“سوید و فینلاند به‌ڵێنى رێگریى له چالاکییه‌کانى په‌که‌که و سه‌رجه‌م رێکخراوه تیرۆریستییه‌کان و که‌سانى په‌یوه‌ندیدار ده‌ده‌ن و ئیدانه‌ى هێرشى تیرۆریستیی سه‌رجه‌م ئه‌و رێکخراوه تیرۆریستانه ده‌که‌ن که له به‌رامبه‌ر تورکیادا ئه‌نجام دەدرێت”.
لە راگەیەندراوە هاوبەشەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە تورکیا، فینلاند و سوید به‌مه‌به‌ستى رێگریی له چالاکییه‌کانى رێکخراوه تیرۆریستییه‌کان، بڕیارى به‌هێزکردنى هه‌ماهه‌نگى نێوانیان ده‌رکردووە و تێیدا هاتووە: “فینلاند و سوید لە سۆنگەی به‌ڵگه و زانیارییه هه‌واڵگرییه‌کانى تورکیا، خێرا کار له‌سه‌ر دیپۆرتکردنى گومانلێکراوانى تیرۆر یان راده‌ستکردنه‌وه‌یان ده‌که‌ن. هەروەها ئەو دوو وڵاتە لێکۆڵینه‌وه له چالاکییه‌کانى کۆکردنه‌وه‌ى پاره و دۆزینه‌وه‌ى ئه‌ندام بۆ په‌که‌که و سه‌رجه‌م درێژکراوه‌کانى دەکەن و قه‌ده‌غه‌یان دەکەن”.
لە راگەیەندراوە سێقۆلییە هاوبەشەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە تورکیا پشتیوانى له سیاسه‌تى ده‌رگاى کراوه‌ى ناتۆ ده‌کات و پشتیوانى خۆى له لووتکه‌ى مه‌درید بۆ بانگهێستکردنی سوید و فینلاند بۆ ئه‌ندامێتى له ناتۆ ده‌کات و تێیدا هاتووە: “فینلاند و سوید وه‌ک هاوپه‌یمانى داهاتووى ناتۆ، پشتیوانى له په‌یه‌ده/یه‌په‌گه و ئه‌و رێکخراوه ناکه‌ن که له تورکیا به فه‌تۆ ناسراوه”.
هەروەها لە راگه‌یه‌ندراوە هاوبەشەکەدا هاتووە:
“سوید ئه‌وه پشتڕاست ده‌کاته‌وه که له ١ى ته‌مووزەوە یاسایه‌کى نوێ و کاریگه‌رترى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر ده‌خاته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه. ئیتر تورکیا، فینلاند و سوید پشتڕاستى ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه که هیچ گه‌ماڕۆیه‌کى چه‌کى نیشتمانى له نێوانیاندا نه‌ماوه”.
AA