مەخموور.. رووبەڕووبوونەوە لە نێوان سوپای عێراق و چەکدارانی داعش روودەدات

هێزەکانی سوپای عێراق لە سنووری مەخموور و گەیارە خراونەتە ئامادەباشی

کەمێک پێش ئێستا، لە سنووری مەخموور سوپای عێراق هەستیان بە جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش کردووە و رووبەڕووبوونەوە لەنێوانیان رووی داوە.

سەرچاوەیەک لە فیرقەی 14ـی مەخمووری سوپای عێراق تایبەت بە ماڵپەری فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندووە، ئەمشەو چوارشەممە 24-08-2022، لە رێگەی سەرەکی گەیارە- مەخموور هێزەکانی سوپای عێراق لە کاتی بینینی جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش لە دەشتاییەکانی سنووری قەراج رووبەڕوویان بوونەتەوە.

وتیشی، ماوەی چەند دەقەیەک رووبەڕووبوونەوە بەردەوام بووە و تیرۆریستانی داعش بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتوون و چەکدارێکیشیان لێ کوژراوە.

جێی باسە، لەئێستادا سەرجەم هێزەکانی سوپای عێراق لە سنووری مەخموور و گەیارە خراونەتە ئامادەباشی، ئێستاش رەوشی ناوچەکە ئارام بووەتەوە.