سوپای رووسیا، فڕۆکەخانەی لڤیڤ-یان لە ئۆکرانیا مووشەک بارانکرد

بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی "ئۆکرانیا 24"، بەیانی ئەمڕۆ هەینی، دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە شاری لڤیڤ- رۆژئاوای ئۆکرانیا بیستراوە.

بەگوێرەی هەواڵەکەش، مووشەکەکانی رووسیا دامەزراوەیەکی تایبەت بە سێرڤسی فڕۆکەکانی ناو فڕۆکەخانەی لڤیڤ-یان کردووەتە ئامانج و دامەزراوەکەیان بە تەواوی تەخت کردووە.

ئەوەش هاتووە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی لە ئەنجامی رووداوەکە نەکەوتووەتەوە.

شایەنی باسە، هێرشەکانی رووسیا بۆسەر ئۆکرانیا پێینایە هەفتەی چوارەم و تا ئێستا چەندین شاری ئۆکرانیا کەوتوونەتە ژێر کۆنتڕۆڵی رووسیا.