مووشەکێکی رووسیا بازاڕێکی لە خارکێڤ کردە ئامانج و ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • مووشەکێکی رووسیا بازاڕێکی لە خارکێڤ کردە ئامانج و ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە

مووشەکێکی رووسیا بازاڕێکی لە خارکێڤ کردە ئامانج و ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
مووشەکێکی رووسیا بازاڕێکی لە خارکێڤ کردە ئامانج و ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە
0

لایک

لەمیانی ئاراستەکردنی چەند مووشەکێک لەلایەن سوپای رووسیا، بازاڕێکی ناوچەی شێڤچێنکۆڤ لە شارۆچکەی کوپیانسێک سەربە هەرێمی خارکێڤ لە ئۆکرانیا کرایە ئامانج و لە ئەنجامدا 8 کەس بوونە قوربانی.

کیریلۆ تیمۆشێنکۆ، یاریدەدەری بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا رایگەیاند، لەمیانی ئەو هێرشە مووشەکییەدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و 7 کەسی دیکەش برینداربوون.

شایەنی باسە، مووشەکە ئاڕاستەکراوەکە لە جۆری S-300 بووە و پشتڕاستکراوەتەوە کە سەربە سووپای رووسیایە.