مووشەکی دوورمەودا لە کۆریای باکوور بەبۆنەی رۆژی لەدایکبوون تاقیکرایەوە

کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور بڕیاریدا بەبۆنەی ساڵیادی لەدایکبوونی کیم سونگ-ی دووەم کە دامەزرێنەری وڵاتی کۆریای باکوورە، مووشەکێکی دوورمەودا تاقیبکرێتەوە.

بۆنەی 110ـهەمین ساڵیادی لەدایکبوونی کیم سونگ-ی دووەم بە ئامادەبوونی کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور بە تاقیکردنەوەی مووشەکی دوورمەودا بەڕێوەچوو و تاقیکردنەوەکەش تاڕاددەیەکی زۆر سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

شایەنی باسە، کۆریای باکوور دوو مووشەکی بە ئاڕاستەکردنی بەرەو دەریای ژاپۆن تاقیکردەوە و بڕینی دووری 110 کیلۆمەتریشی راگەیاند.