موقتەدا سەدر بە سێ مەرج لەگەڵ هادی عامری کۆدەبێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • موقتەدا سەدر بە سێ مەرج لەگەڵ هادی عامری کۆدەبێتەوە

موقتەدا سەدر بە سێ مەرج لەگەڵ هادی عامری کۆدەبێتەوە

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ئاشکرای کردووە کە بە سێ مەرج ئامادەیە لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، کۆببێتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
موقتەدا سەدر بە سێ مەرج لەگەڵ هادی عامری کۆدەبێتەوە
0

لایک

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ئاشکرای کردووە کە بە سێ مەرج ئامادەیە لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، کۆببێتەوە.


ئاژانسی هەواڵی شەفەق نیوز لەسەر زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە موقتەدا سەدر، بڵاویکردووەتەوە کە یەک لەو مەرجانە، هاتنەدەرەوەی هادی عامرییە لە ناو ریزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی. لە کاتێکدا، هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری، دوای هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، دووەم هێزی سەرەکیی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەیە.


مەرجێکی دیکەی سەدر بۆ قبووڵکردنی دانیشتنی لەگەڵ عامری، ئەوەیە کە هادی عامری ناوەڕۆکی ئەو تۆمارە دەنگییانە مەحکوم بکات کە گوایە هی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسایە.
مەرجی سێیەمی موقتەدا سەدر بۆ دانیشتن لەگەڵ هادی عامری، گواستنەوەی راستەوخۆی ناوەڕۆکی ئەو کۆبوونەوانەیە بۆ خەڵکی عێراق.