موقتەدا سەدر بۆ خۆپیشاندەران: پەیامەکەتان گەیشتووە، دوو رکات نوێژ بکەن و بگەڕێنەوە ماڵەکانتان

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا لەبارەی خۆپێشاندانەکانی ئەمڕۆ رایگەیاند، پەیامەکەیان گەیشتووە، داواشی لە خۆپیشاندەران کرد دوو رکات نوێژ بکەن و بگەڕێنەوە ماڵەکانیان

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا لەبارەی خۆپێشاندانەکانی ئەمڕۆ رایگەیاند، پەیامەکەیان گەیشتووە، داواشی لە خۆپیشاندەران کرد دوو رکات نوێژ بکەن و بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 27-07-2022، ژمارەیەک لە لایەنگرانى رەوتى سەدر لە بەغدادى پایتەخت خۆپێشاندانیان دەستپێکرد لە دژى بەربژێرکردنى محەممەد شیاع سودانى، کە لەلایەن چوارچێوەى هەماهەنگی وەکو کاندید بۆ پۆستى سەرۆکوەزیران دیاریکراوە، چوونە نێو باڵەخانەى پەرلەمانى عێراق لە ناوچەى سەوز.

موقتەدا سەدر لە تویتێکدا رایگەیاند، "ئەمە شۆڕشی چاکسازیی و نەهێشتنی گەندەڵییە. گەندەڵکارانتان تۆقاند".

ساڵح محەممەد عێراقى، کە بە وەزیری موقتەدا سەدر ناسراوە لە پەیامێکدا بۆ خۆپێشاندەران دەڵێت، “بەڕێزەوە رادەوەستم، خۆپیشاندانەکانتان پەیامێکى خۆڕسکانەى میللی چاکسازییە و سوپاستان دەکەم و و کەسانێک هەن کە پیلانگێڕیتان لە دژ دەکەن”.