دەزگای دژە تیرۆر رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، شەش تیرۆریستی داعش لە باشووری رۆژهەڵاتی موسڵ کوژراون.
دەزگاکە لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکردووە، “دوا بەدوای فرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق و گەیشتنی زانیاریی دروستی هەواڵگری بە هەماهەنگی هاوپەیمانان، توانرا شەش چەکداری داعش لە سنووری چیاکانی مەخمور بکرێنە ئامانج”.
ئەوەش هاتووە، “ئەم ئۆپەراسیۆنە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە ئەنجامدراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەو ناوچانەی کە بۆشایی ئەمنیی تیادا بەدیدەکرێت”.