مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان كۆده‌بێته‌وه و شوێنگره‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیاریده‌كات كه پۆستی حكومییان هه‌یه.
به‌گوێره‌ی بڕیارێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كه پۆستی حكومییان هه‌یه پێویسته ده‌ستبه‌رداری پۆسته حكومییه‌كانیان ببن، هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه بڕیاروایه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كۆببێته‌وه و شوێنگره‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی دیاری بكات كه پۆستی حكومییان هه‌یه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه سەرەتاییەکان ئه‌حمه‌د كانی، به‌رپرسی لقی دووی پارتی له‌جێگه‌ی پشتیوان سادق، ده‌بێته وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و عه‌بدولخالق باپیری، به‌رپرسی لقی شێخانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌جێگه‌ی سه‌ربه‌ست له‌زگین، ده‌بێته بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
بەشێکی دیکە لە نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ، پێشنیازکردنی سێ ناوە بۆ هەڵبژاردنی دوو یاریدەدەر بۆ به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی له دهۆک. ئەو ناوانەی پێشنیاز کراون هه‌ریه‌ک له عه‌لی عه‌ونی، ئه‌ندامی كۆمیته‌یی ناوه‌ندی و به‌رپرسی لقی 8ـی پارتی له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، حه‌مید عه‌لی و سه‌باح به‌یتوڵڵان.