مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ میری ره‌ئسولخه‌یمه كۆده‌بێته‌وه‌
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ میری ره‌ئسولخه‌یمه كۆده‌بێته‌وه‌

مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ میری ره‌ئسولخه‌یمه كۆده‌بێته‌وه‌

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ میری ره‌ئسولخه‌یمه كۆده‌بێته‌وه‌
0

لایک

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 26-03-2022، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ میری ره‌ئسولخه‌یمه‌ “شێخ سعود بن سه‌قه‌ر” كۆبووه‌وه‌.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئیمارات، بڕیاره‌ به‌شداری له‌ کۆڕبەندی جیهانیی وزە بكات، کە رۆژانی 28 – 29ـی ئادار لە شاری دوبەی بەڕێوەدەچێت.

ره‌ئسولخه‌یمه‌، یه‌كێل له‌ ئیماره‌ته‌كانی میرنشینی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی، كه‌ ناوچه‌یه‌كی گرنگی پیشه‌سازی ئه‌و وڵاته‌یه‌ و به‌ كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی به‌ناوبانگه‌.

بڕیارە، بارزانی چه‌ند دیدارێكی گرنگی دیكه‌ش له‌ ئیمارات به‌ر له‌ به‌ڕێوه‌چوونی كۆڕبه‌ندی جیهانی وزه‌ ئه‌نجام بدات.