مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق دوای گه‌یشتنی بۆ به‌غداد رایگه‌یاند، زۆر بابه‌ت هه‌یه گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی 17 ساڵه له ئارادان.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی، “خۆشحاڵم گه‌ڕامه‌وه به‌غداد، زۆر بابه‌تمان هه‌یه گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین، به تایبه‌تی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كۆمانده‌كاته‌وه و ئه‌و بابه‌تانه‌شی ناكۆكیمان له‌سه‌ری هه‌یه”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “نه‌خشه‌ڕێگه‌ی ده‌ستووریمان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی 17 ساڵه له ئارادان، چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ش له خزمه‌تی سه‌رتاسه‌ری عێراقه، به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه”.
بارزانی، بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی باڵای عێراق، لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ گەیشتە بەغداد.
نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، “سەرۆکی حکومەت له سه‌ردانه‌كه‌یدا، لەگەڵ سه‌رۆکوه‌زیرانی فیدراڵ مسته‌فا كازمی و بەرپرسانی باڵای دیکەی عێراق کۆدەبێتەوە. ئامانجی سەردانەکە، گفتوگۆکردنە لە پێناو گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور، بەتایبەتی دۆسیەی نەوت و گاز.