مستەفا کازمی گەیشتە پارێزگای ئەنبار

مستەفا کازمی گەیشتە پارێزگای ئەنبار

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، بە سەردانێک گەیشتە ئەنبار.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
مستەفا کازمی گەیشتە پارێزگای ئەنبار
0

لایک

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، بە سەردانێک گەیشتە ئەنبار.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە کە مستەفا کازمی گەیشتووەتە فەرماندەیی ھێزەکانی پاسەوانی سنوور لە پارێزگای ئەنبار.

سەردانەکەش بە مەبەستی سەرپەرشتیکردنی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی “ئیرادەی پۆڵایین” کە بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەکانی رۆژئاوای پارێزگاکە دەستی پێکراوە.

ئەمڕۆ شەممە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق ھەروەھا ھێزەکانی حەشدی شەعبی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی “ئیرادەی پۆڵایین”یان بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەکانی رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار دەست پێ کرد.