مستەفا کازمی گەیشتە هەولێر

مستەفا کازمی گەیشتە هەولێر

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
مستەفا کازمی گەیشتە هەولێر
0

لایک

سەرۆکوەزیرانی عێراق بەمەبەستی بەشداریکردن لە ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال سەردانی هەولێر(ئەربیل) دەکات، هەروەها بڕیارە لەگەڵ هەریەک لە مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی کۆببێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 03-10-2022، پێنج ساڵ بەسەر کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی، سەرککۆماری پێشووی عێراق و سکرتێری کۆچکردووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان تێدەپەڕێت، بەو بۆنەیەوە رێوڕەسمێک لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.

بەپێی زانیارییەکان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێم و رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان و سکرتێر و سەرۆکی زۆربەی حیزبەکانی هەرێم لە رێوڕەسمەکەدا بەشدار دەبن و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم وتارێک پێشکێش دەکات.

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێم لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازی لە مستەفا کازمی دەکات و دواتر کازمی لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دیدارێکی دەبێت.