مستەفا کازمی: کاری لەپێشینەی ھێزە ئەمنییەکان دەستەبەرکردنی ئاسایشە بۆ ھاووڵاتییان

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند "کاری لەپێشینەی ھێزە ئەمنییەکان دەستەبەرکردنی ئاسایشە بۆ ھاووڵاتییان".

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند "کاری لەپێشینەی ھێزە ئەمنییەکان دەستەبەرکردنی ئاسایشە بۆ ھاووڵاتییان".

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە کە لە کۆبوونەوەکەدا، رەوشی ئەمنی پارێزگای نەینەوا تاوتوێکراوە و لەمبارەیەوە زانیاری لەبارەی ئەو رێوشوێنانەی کە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە بۆ پتەوترکردنی ئاسایش سەقامگیری لە پارێزگاکە گیراونەتەبەر، دراوە بە مستەفا کازمی.

ئاماژە بەوەش دراوە کە لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندووە کە کاری لەپێشینەی ھێزە ئەمنییەکان، دەستەبەرکردنی ئاسایشە بۆ ھاووڵاتییان، داوایشی کردووە کە رێوشوێنە ئەمنییەکان بۆ پاراستنی بەنداوەکان، ناوچە سنوورییەکان و ھێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا، پتەوتر بکرێن.