محەمەد حەلبوسی گەیشتە تاران و بڕیارە لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە

بڕیارە لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا حەلبوسی لەگەل رەئیسی کۆببیتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 27-04-2022، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و شاندێکی یاوەری لە پەرلەمان گەیشتنە تاران.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، محەمەد حەلبوسی بە یاوەری شاندێکی پەرلەمان، ئەمرۆ چوارشەممە، گەیشتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران و بڕیارە لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی ئێران کۆببێتەوە.

جێی باسە، سەردانەکەی حەلبوسی لەسەر بانگهێشتی فەرمی محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئێران بووە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، حەلبوسی لە چوارچێوەی بەرنامەی سەردانەکەی چاوی دەکەوێت بە ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران و ژمارەیەک بەرپرسی ئەو وڵاتە.