ماکڕۆن بە فەرمی سوودانی بانگهێشتی پاریس دەکات
بەپێی راگەیەندراوێکی کۆشکی ئێلیزێ، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ پاراستنی سەقامگیری و سەروەری عێراق و شەڕی دژی تیرۆر دووپاتدەکاتەوە.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئه‌نجامدا و کۆشکی ئێلیزێ ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئاشكراكردووه.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، سەرۆکی فەرەنسا بە فەرمی بانگهێشتی سەرۆکوەزیرانی عێراقی کردووە بۆ پاریس و بڕیارە سەرەتای ساڵی داهاتوو سوودانی سەردانی ئه‌و وڵاته بکات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسادا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ماكرۆن و سوودانی رێککەوتوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی به‌غداد بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوبه‌شی كه وابڕیاره پێش كۆتایی ئه‌مساڵ، به ئاماده‌بوونی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی ناوچه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه به سوودانی گه‌یاندووه و پشتیوانی پاریسی بۆ پاراستنی سەروەری و سەقامگیری عێراق، هه‌روه‌ها له شه‌ڕی دژ به تیرۆر دووپاتكردووه‌ته‌وه.