ماکرۆن و لوپێن دواین هەوڵەکانیان دەخەنەگەڕ بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و بەربژێری سەرۆکایەتی لە کۆمەڵگەی "سەینت دێنیس"ی باکووری پاریس دوای تەواوبوونی دیبەیتێکی توند کە لەگەڵ رکابەرەکەیدا ئەنجامیاندا، لە یاریگەیەکدا یاریی بۆکسێن لەگەڵ راهێنەرێکدا یاری دەکات.

لەدوای تەواوبوونی شەڕە بۆکسێنەکە، ماکرۆن چووە ناو خەڵک و بە توندی هێرشی کردەسەر رکابەرەکەی و وتی، "لە کۆتاییدا، خاتوو لوپێن زۆر بە راشکاوی وتی کە دەیەوێت سەرپۆش لە شوێنە گشتییەکان قەدەغە بکات. هیچ وڵاتێکی جیهان ئەمەی نەکردووە. ئەمە پڕۆژەیەکی ئاشتبوونەوە نییە. ئەو بە هەڵە لە تیرۆر، کۆچ و ئیسلام گەیشتووە".

ماری لوپێنی بەربژێری پارتی گردبوونەوەی نیشتمانیش لە شاری سۆمێی باکووری فەرەنسا چووە نێو لایەنگرانی و رایگەیاند، "ئەو بژارەیەی ئیمانوێل ماکرۆن و تیمەکەی لە گەڕی دووەمدا پەنای بۆ دەبەن زۆر توندڕەوانەیە. پڕە لە درۆ و هەواڵی ساختە. کاتێک لە زاری خەڵکییەوە گوێبیستی پڕۆژەکەی خۆم دەبم، نایناسمەوە. هەست ناکەم ئەوە پڕۆژەی من بێت".

لەمیانی هەڵبژاردنەکاندا، بەگوێرەی دوایین راپرسی کە پێگەی پۆلەتیکۆ ئەنجامیداوە، ماکرۆن %55.5ـی دەنگەکان بەدەستدەهێنێت.