ماکرۆن، دووبارە خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری فەرەنسا کاندید دەکاتەوە
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • ماکرۆن، دووبارە خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری فەرەنسا کاندید دەکاتەوە

ماکرۆن، دووبارە خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری فەرەنسا کاندید دەکاتەوە

سبەی وەکو دوا مۆڵەت بۆ تۆمارکردنی ناوی کاندیدان بەشێوەیەکی فەرمی لە دادگای دەستووری وڵاتەکە دیاریکراوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
ماکرۆن، دووبارە خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری فەرەنسا کاندید دەکاتەوە
0

لایک

ماکرۆن لە نووسینێکدا کە ئاڕاستەی هاووڵاتییانی وڵاتەکەی کردووە و لە زۆربەی ئاژانسە هەواڵییەکانی فەرەنسا بڵاوکراوەتەوە رایگەیاند، لەماوەی 5 ساڵی رابردوودا وڵاتەکەی تووشی چەندین بەربەست بووەتەوە و توانیویانە سەرکەون بەسەریاندا.

ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا لە نووسینەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، “کە هێشتا زۆر ئامانج هەیە نەهاتووەتە دی، بۆیە منداڵەکانمان خوازیارن فەرەنسا بنیات بنێنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش دووبارە خۆم بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کاندید کردووە”.

وتیشی، “بۆ ئەوەی وڵاتەکەمان ببێتە خاوەن ئازادی رەها، کاری سەرەکیی بۆ بەرەوپێشبردنی خوێندن و جێبەجێکردنی داواکاری مامۆستایان و بەرەنگاربوونەوەی ناداتپەروەری لە پێشینەوەی کارەکانمان دایە”.

شایەنی باسە، خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری فەرەنسا لە بەرواری 10ـی نیسان لە نێوان دوو کاندید کە زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناوە ئەنجامدەدرێت، سبەی کاتژمێر 06:00 بە کاتی ناوخۆی فەرەنسا وەکو دوا مۆڵەت بۆ تۆمارکردنی ناوی کاندیدان بەشێوەیەکی فەرمی لە دادگای دەستووری وڵاتەکە دیاریکراوە.