ماوەی بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەران ئاشکراکرا
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • ماوەی بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەران ئاشکراکرا

ماوەی بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەران ئاشکراکرا

شارەزایەکی یاسایی عێراقی ئاماژە بەوە دەکات کە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تا 6 ی نیسان، کاتی لەبەردەمدایە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
ماوەی بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەران ئاشکراکرا
0

لایک

شارەزایەکی یاسایی عێراقی ئاماژە بەوە دەکات کە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تا 6 ی نیسان، کاتی لەبەردەمدایە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق.

عەلی تەمیمی، شارەزای یاسایی عێراق لە بارەی وادەی بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بۆچوونی خۆی بڵاوکردەوە.

تەمیمی دەڵێت، بەگوێرەی  بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی، ژمارە  24 ی 2022، ئەنجوومەنی نوێنەران 30 رۆژی لەبەردەمدایە، بەوپێیەش کە وادەکە لە 6ی ئازار دەستیپێکرد و لە 6 ی نیسان کۆتایی دێت.

راشیگەیاندووە، گەر لە 26ی مانگ نەتوانرێت سەرۆککۆمار هەڵبژێردرێت، دەکرێت دوابخرێت بە مەرجێک نەکەوێتە دوای 6ی نیسان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەڵنەبژاردنی سەرۆککۆمار لەو وادەیەدا پێشێلکردنێکی ئاشکرای بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵییە و جارێکی دیکە عێراق دەکەوێتەوە قەیرانێکی دەستوورییەوە.

عەلی تەمیمی وتیشی، “دەکرێت ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر داوای دوو لەسەر سێی پەرلەمانتارانی رەزامەندی بە زۆرینەی سادەی ژمارەی پەرلەمانتارانی پرۆسەکە تێپەڕێنێت ئەوەش بەپێی ماددەی 64 ی دەستور یان بڕیارێکی دادگای باڵای فیدڕاڵی”.

جەختیلەوەشکردوەتەوە، جگە لەو حاڵەتە، دوو رێگە لەبەردەم عێراقدا هەیە، یان دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی پێشوەخت یانیش حکومەتی ئێستا بە کاربەڕێکەر بەردەوام بێت.