مامۆستایەک لە کەلار بە فیشەک بریندار دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، مامۆستایەک لە ئەنجامی بەرکەوتنی فیشەکێک لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لە گەڕەکی راپەڕینی قەزای کەلار، برینداربووە.

عەلی جەمال قەدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، مامستایەک کە لە قوتابخانەی (شێروانە)ـی ناوەندی کاردەکات، لەکاتی لێخۆڕینی ئۆتۆمبێلەکەی لە جۆری (کۆرۆللا) فیشەکێکی بەرکەوتووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویستیش گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی (شەهید هەژار) لە کەلار.

قەدووری وتیشی، دادوەر بڕیاری دەستگیرکردنی بەپێی ماددەی 406 بۆ ئەمجامدەر دەرکردووە و هێزەکانی پۆلیسیش بۆ دەستگیرکردنی تاوانبار، دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.