مالیکی هەڵوێستی خۆی بەرامبەر هەڵبژاردنی پێشوەخت راگەیاند
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مالیکی هەڵوێستی خۆی بەرامبەر هەڵبژاردنی پێشوەخت راگەیاند

مالیکی هەڵوێستی خۆی بەرامبەر هەڵبژاردنی پێشوەخت راگەیاند

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
مالیکی هەڵوێستی خۆی بەرامبەر هەڵبژاردنی پێشوەخت راگەیاند
0

لایک

نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بۆ رەتکردنەوەی هەڵوەشادنەوەی پەرلەمان، مانای وایە هیچ هەڵبژاردنێکی پێشوەخت ناکرێت تا ئەو کاتە پەرلەمان کارەکانی خۆی دەستپێنەکاتەوە و حکومەتێکی کارای خاوەن دەسەڵاتی تەواو پێکنەهێنرێت.

نوری مالیکی لە پەیامێکدا باس لەوەدەکات، بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق بۆ نەبوونی دەسەڵات بۆ هەڵوەشاندانەوەی پەرلەمان و گێڕانەوەی ئەو بابەتە بۆ خودی پەرلەمان، مانای وایە هیچ هەڵبژاردنێکی پێشوەخت ئەنجام نادرێت تا پەرلەمان دەستبەکارنەبێتەوە و حکومەتی نوێ پێکنەهێنرێت.

هەروەها، مالیکی داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکات هەڵوێستی خۆیان بۆ پشتیوانی لە بڕیارەکەی دادگا رابگەیەنن و راستەوخۆ رۆیشتن بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت بەر لە تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان، رەتبکەنەوە.

دەشڵێت، ئەم قۆناغە چیتر پێویستییان بە دەستپێشخەری و هەوڵەکان نییە بۆ چۆنیەتی یەکلاییکردنەوەی دۆخی سیاسی لەروانگەی دەستووریی و دادوەرییەوە، بەڵکو گرنگە لەئێستادا هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی سازانی نیشتیمانی چڕبکرێنەوە کە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان و پاراستنی ئارامی سیاسی و ئەمنی دەستبەربکات.