نوری مالیكی، ئه‌مینداری گشتیی حیزبی دەعوەی ئیسلامی له نوێترین په‌یامیدا داوا له له‌لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ده‌كات لێدوانی توند له‌دژی یه‌كدی بوه‌ستێنن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 01-09-2022، نوری مالیكی، ئه‌مینداری گشتیی حیزبی دەعوەی ئیسلامی له‌باره‌ی دوایین پێشهاته‌كانی عێراق په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه، له په‌یامه‌كه‌یدا مالیكی داوا له حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ده‌كات لێدوانی توند له‌دژی یه‌كدی نه‌ده‌ن.
مالیکی دەشڵێت، “هۆشداری دەدەم لە هەستی خۆبەزلزانین له‌رێگه‌ی خوێنڕشتنه‌وه، چونکە ئەگەر خوێن بە ناڕەوا بڕژێت، کینە و درزێک بەجێدەهێڵێت کە چارەسەرکردنی قورسە و کاریگەری درێژخایەنی هەیە”.
ناوبراو لە پەیامێکدا کە ئاڕاستەی گەلی عێراق دەکات و دەڵێت، “من بە راستگۆییەوە، بە خۆشەویستی و دڵسۆزیەوە دەیڵێم: دەنگم و پێگەی من لەگەڵ ئێوەی داکۆکیکارانی ئایین و وریایی و بەرپرسیارێتی، من هەمیشە لە پاڵ بانگەوازی ئارامگرتن و سەقامگیریدا بوومه”.
مالیكی راشیگه‌یاند، ئێمە ئەمڕۆ هیچ پێویستمان بە خۆش بوونی ئەو کەسانە نییە کە ستەمیان لێکردووین، لێخۆشبوو‌ن لەو کەسانەی کە توڕەیان کردووین، نزیک بین لەوانەی کە خۆیان لێمان دوور دەخەنەوە، چونکە پێغەمبەر و ئیمامەکانمان فەرمانی پێکردین كه “حه‌كیم”ـبین له‌گه‌ڵیاندا.