سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، “دیالۆگى جیددی بۆ یەکلاییکردنەوەى ناکۆکییەکان پێویستى بە گەڕانەوەیە بۆ دەستوور و رێزگرتنە لە دامەزراوە دەستورییەکان”.
لەتویتێکدا نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەمانی دەوڵەتی یاسا دوا بە دوای وتارەکەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر کە رایگەیاندبوو دەبێت ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبوەشێتەوە و هەڵبژاردنی پیشوەختە ئەنجام بدرێت، ئاماژەی بەوەدا کە دیالۆگی جددی بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکان پێویستی بە گەڕانەوەیە بۆ دەستوور و رێزگرتنە لە دامەزراوە دەستوورییەکان.
ئەم لێدوانەی مالیکی دوای ئەوە هات کە ئەمڕۆ موقتەدا سەدر لە وتارێکدا رایگەیاند کە دەبێت ئەنجومەنی نوینەران هەڵبوەشێتەوە و هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت.