نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا رۆژی شەممە رایگه‌یاند، چاره‌سه‌ر بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكیه‌كان و كۆنتڕۆڵی جووڵه‌ی بانكه‌كان و حه‌واڵه‌یه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه.
نوری مالیكی له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند، قه‌یرانی دۆلار لایه‌نێكی راسته‌قینه‌ی بریتییه له كۆنتڕۆڵنه‌كردنی جووڵه‌ی دۆلار و ئه‌و گواستنه‌وانه‌ی كه بۆ هاورده‌كاران و بازرگانان و جووڵه‌ی بانكه‌كان هه‌یه، چه‌كی ئه‌مریكییه‌كانیش له‌جیهاندا چاودێریكردنی دۆلاره، بیانه‌وێت هه‌ر وڵاتێك ملكه‌چ بكه‌ن ده‌یخه‌نه ژێر ده‌ستی دۆلاره‌وه.
مالیکی وتیشی، “ئێمه كه‌وتووینه‌ته ژێر كاریگه‌ری ئه‌م چه‌كه ئه‌مریكیه‌وه به‌هۆی یاریكردن و سپیكردنه‌وه‌وه، به‌ڵام یاریكردن و قاچاخچێتی و ناڕێكی له‌لایه‌ن هه‌ندێک له بانک و بازرگانه‌كانه‌وه روویداوه و حكومه‌ت ئاگاداری ئه‌وه‌شه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆگای دۆلاره‌كانمان هه‌یه”.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، “قه‌یرانی دۆلار له‌م دواییانه‌دا باكگراوندێكی سیاسیی وه‌رگرت كه مه‌به‌ست لێی لێدان له حكومه‌ت بوو، ئه‌وه‌ش وایلێكرد كه نه‌توانێت كاردانه‌وه‌ی مه‌ترسیدار بوه‌ستێنێت، كه‌سانێكیش هه‌ن له حكومه‌ت و ده‌وڵه‌ت كه له ده‌روازه‌كانی دۆلارن خه‌ریكی خۆدزینه‌وه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان”.
تایبەت بە خستنەڕووی چارەسەری ئەم دۆخە سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگەیاند، “هیچ چاره‌سه‌رێک بۆ قه‌یرانی دۆلار نییه جگه له كۆنتڕۆڵكردنی جووڵه‌ی بانک و گواستنه‌وه‌كان و كۆنتڕۆڵكردنی دۆلار له قاچاخیه‌وه بۆ وڵاتانی دراوسێ”.
وتیشئ، ” قه‌یرانی دۆلار له‌ئێستادا راسته‌قیه و جیدییه و ئه‌گه‌ری درێژبوونه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌ش هه‌یه”.