مالیكی پاڵپشتی بۆ بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی دەردەبرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مالیكی پاڵپشتی بۆ بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی دەردەبرێت

مالیكی پاڵپشتی بۆ بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی دەردەبرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
مالیكی پاڵپشتی بۆ بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی دەردەبرێت
0

لایک

نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند،  پێشوازی لە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق دەکات کە پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراکی بە نایاسایی ناوبردووە، چونکە باوەڕی وایە هەندێک دەیانویست پڕۆژەکە بەکاربهێنن بۆ بەهەدەردانی سامانی وڵات، داواش دەکات بۆ قۆناغی داهاتوو حکومەت و پەرلەمان خۆیان لە هەنگاوی نادەستووری بەدوربگرن.

نوری مالیکی ئەمڕۆ دووشەممە لەپەیامێکدا باسی لەوەشكردووە، بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بۆ نایاساییبوونی پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک بڕیارێکی دروست بوو، بەئامانجی پاراستنی سامانی گشتی و رێگریکردن لەوەی لەلایەن گەندەڵکارانەوە یاری پێوەبکرێت، پێویستیشە بۆ قۆناغی داهاتوو حکومەت و پەرلەمان خۆیان لە هەنگاوی نادەستووری بەدوربگرن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە دامەزراندنی خەڵک لە پلە باڵاکانی دەوڵەتدا رابگیرێت، چونکە حکومەتی کاربەڕێکەر دەسەڵاتی دامەزراندن، رێککەوتنی سیاسی، ئابووری و رەوانەکردنی پڕۆژەی بۆ پەرلەمان نیە.

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا باوەڕی وایە لەجێگەی پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک، حکومەتی عێراق دەتوانێت بوودجە بەشێوەی “سولفە” لە وەزارەتی دارایی وەربگرێت و بۆ دابینکردنی خۆراک بەکاریبهێنێت، سوپاسی دادگای فیدڕاڵیش دەکات بۆ هەوڵەکانی بەئامانجی پاراستنی “پرۆسەی سیاسی لەهەر بۆشاییەک کە دروست دەبێت”.