مالیكی داوای دابه‌زاندنی به‌های دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دینار ده‌كات
ئه‌مینداری گشتى حزبى ده‌عوه‌ی عێراق و سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا، داواده‌كات به‌های دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له‌به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی داببه‌زێت.
نووری مالیكی سكرتێری گشتی حزبی ده‌عوه و سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا پێشنیاری كردووه، كه نرخی یه‌ک دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بكرێته 1375 دیناری عێراقی.
مالیكی جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، پێویسته حكومه‌تی نوێی عێراق، ئه‌م دۆسییه‌یه له رێگه‌ی دانانی پلانێكی گونجاو چاره‌سه‌ربكات و به‌وه‌ی زیانی بۆ هاووڵاتی و ئابووری نیشتمانی نه‌بێت.