لە گۆڕستانەکانی سلێمانی شوێنی بەخاکسپاردنی مردوو نەماوە

شارەوانى سلێمانى رایدەگەیەنێت؛ سەرجەم گۆڕستانەكانی سنووری شارەوانیی سلێمانی جێگای ناشتنی (مردووی) تیانەماوە.

لە ئاگادارییەکدا، سەرۆکایەتى شارەوانیى سلێمانى بڵاوى کردۆتەوە،" ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دەكەین، كە سەرجەم گۆڕستانەكانی سنوری شارەوانیی سلێمانی جێگای ناشتنی (مردووی) تیانەماوە.

دەشڵێت، "داواكارین لە هاوڵاتیانی شارەكەمان، كە پێویستە بۆ لەمەودوا كەسی ”خوالێخۆش” بویان لەگۆڕستانی نوێی سلێمانی لەسەر رێی هوانە نزیك شاری مامۆستایان بەخاك بسپێرن".

شارەوانى سلێمانى ئاماژەى بەوەشکردووە، "نەمانى هیچ جێگەیەک بۆ ناشتنى مردو قەڕەباڵغییەكی زۆری دروستكردوە لەناو شاردا، ناڕەزایی هاوڵاتیانی لێكەوتوەتەوە، بەپێچەوانەوە ناچارین رێكاری یاسایی بەرانبەر سەرپێچیكار بگرینە بەر".