لە کەلار باوکێک دەمرێت و دوای نیو کاتژمێر کوڕەکەشی گیان لەدەستدەدات

ئێوارەی دوێنێ دووشەممە باوکێک لە نەخۆشخانەیەکی کەلار گیان لەدەستدەدات، دووای خۆی بە نیو کاتژمێر کوڕەکەشی گیان لەدەستدەدات.
ئیدارەی نەخۆشخانەی شەھید دکتۆر ھەژار لەکەلار رایگەیاندووە، "دوای ئەوەی باوکێک ئێوارەی دوێنێ گیان لە دەست دەدا، بە پەلە کورەکەی ئەیگەیەنێتە نەخۆشخانەی شەھید دکتۆر ھەژار لەکەلار و ھەوڵەکانی پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانە بۆ دووبارە ژیان پێدانی باوکی . بەڵام ھەوڵەکانی ئەنجامی نەبووە".
هاوکات ئەوەشی باسی لەوەشکردووە، "لەپاش گیان لەدەستدانی باوکی بە کەمتر لە ماوەی نیو کاتژمێردا ( کوڕەکە)ش گیانی لەدەست دا ".