یەكەم حاڵەتی كۆلێرا لە شاری كەركوک تۆماركرا و تەندروستی شارەکە رایدەگەیەنێت، باری تەندروستی نەخۆشەکە جێگیرە.
دكتۆر نەبیل بوشناق، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی كەركوک رایگەیاند، “حاڵەتێكی نەخۆشی كۆلێرا لە كەركوک تۆماركراوە”.
وتیشی، “نەخۆشەكە باری تەندروستی جێگیرەو لەژێر چاودێری پزیشكیدایە”.